به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، نرخی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و زۆبه‌ی ده‌رمانه‌كان ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به ده‌رمان هه‌یه ناچارن سه‌ردانی بازاڕی ڕه‌ش بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی، محه‌ممه‌دڕه‌زا زه‌فه‌رقه‌ندی وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه ئه‌رزی ته‌رجیحی له ساڵی ١٤٠٤ه‌وه ده‌بردڕێت و ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه نرخی ده‌رمان له ساڵی داهاتوو چه‌ند هێنده‌ی ئێستا ده‌ڕواته سه‌ره‌وه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم به‌ڵێنی داوه كه یارانه‌ی دره‌مان بۆ بیمه و نه‌خۆشه‌كان ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام خه‌ڵك بڕوایان به حكوومه‌ت نییه و ده‌ڵێن: هه‌ر كات به‌رپرسانی ڕژیم باس له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ چینی هه‌ژار ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و چینه‌یه. بۆ به‌نزینیش سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم نیشان داوه كه ده‌وڵه‌ت كه‌می بودجه‌ی له گیرفانی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه و هیچ سوودێك به چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ناگه‌ینێت.