ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاری ئیلام ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بونی پاره له ده‌زگای كارتخانی بانكه‌كان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: پێنج ڕۆژ پشوودانی نه‌ورۆز به‌بێ پاره چوون ئه‌توانن به‌سه‌ر كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاتێك سه‌ردانی بانكه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ڵێن: پاره‌ی نه‌ختمان نییه و كارتخانه‌كانیش پاره‌یان تێدا نییه و خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌و شاره و كه‌سانێك كه سه‌فه‌ریان بۆ ئه‌و پارێزگایه كردووه تووشی موشكیلی جیدی بوون. به وته‌ی هاووڵاتییه‌كی ئیلامی: له‌و كاته‌وه ڕژیم باجی بۆ سه‌ر ده‌زگای كارتخان بردووه‌ته سه‌ره‌وه فرۆشگاكانیش ته‌نیا پاره‌ی نه‌خت له خه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك.