کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیلام له ‌ئاست نه‌بوونی گاز

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیلام له ‌ئاست نه‌بوونی گاز 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شاری ئیلام له‌ ئاست نه‌بوونی گاز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی گازی گه‌ڕه‌كه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئه‌و شاره‌ی بڕیوه‌ و خه‌ڵك به‌دوای گاز دا سه‌رگه‌ردانن. هاونیشتمانیان ده‌ڵێن: بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز ڕۆیشتوون و چه‌ندین كاتژمێر له‌ ڕێزدا وه‌ستاون، به‌ڵام گازیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پارێزگای ئیلام سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی گاز له‌ ئێرانه‌  و ١١ له‌ سه‌دی گازی ئێران له‌و پارێزگایه‌ به‌رهه‌م دێت.