به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی ئیلام له ئاست كه‌می و گرانی پێداویستییه‌كانی خۆراك ناڕازیین و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، قه‌ند، ڕوون، برنج و شه‌كر له‌و شاره ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك توانای كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆراكی به نرخی ئازاد نییه. به‌وته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، خه‌ڵكی ئۆستانی ئێلام زۆربه‌یان چینی كرێكار و هه‌ژارن و له نێو ئۆستانه‌كانی ئێران‌دا، ئیلام له سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی بێكاری و هه‌ڵاوساندایه و دانیشتووانه‌كه‌ی له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.