ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه‌ری شه‌ڕ له تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به به‌ده‌سته‌ه‌وه‌گرتنی كیسه‌ی ئارد ئاماژه‌یان به قه‌یرانی خۆراك له غه‌زه كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی غه‌زه بۆ ماڵه‌كانیان بوون. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكانێك كه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی هاتبوون و ١١٥ كه‌سیان كوشت و ٨٠٠ كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد. ئه‌و ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئاستی نه‌فره‌ت و توڕه‌یی له ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له باشووری لوبنان و سێ فه‌رمانده‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی كوشت.