شه‌وی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه دژبه حوكمی ئێعدامی سه‌پێندراو به‌سه‌ر “عه‌باس موجاهد كوركوری” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره له‌وانه ناوچه‌ی “حافزی جنووبی” و نزیك بنكه‌ی سپای پاسداران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ئه‌گه‌ر موجاهد ئێعدام بكرێت، ئیزه قیامه‌ت ده‌كرێت” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه.