به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاره‌كانی ئوستانی كوردستان به‌ده‌ست نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه له ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و ئوستانه ناڕازین و ده‌ڵێن: سه‌ره‌كیترین ده‌رمانه‌كانیش له ده‌رمانخانه‌كانی شاری سنه ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌وته‌ی خاوه‌نی یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كانی سنه، كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان ڕووی له ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و ئوستانه‌ش كردووه و ده‌رمانه مه‌عمووله‌كانیش چیتر ده‌ست ناكه‌وێت و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زیری بێهداشت و ده‌رمان چه‌ند جار هۆشداری دایه ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی هاوه‌رده‌كردنی ده‌رمان و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ده‌رمان له وڵاتانی بیانیه‌وه هاوه‌رده نه‌كه‌ین به زوویی تووشی كه‌می ده‌رمانه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌بین. هاووڵاتییه‌ك له شاری سنه‌وه ده‌ڵێت: پێشتر ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌م به ١٠ بۆ ١٥ هه‌زار ده‌كڕی، به‌ڵام ئێستا نرخی ده‌رمانه‌كانم ١٠ بۆ ١٥ هێنده‌ی جاران به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها وتی، ئه‌وانه‌ی كرێكار و خانه‌نشینكراون زۆرترین گوشاریان له‌سه‌ره و حه‌قده‌سته‌كانیان تا كۆتایی مانگ بڕ ناكات.