ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاره‌كانی كابۆل و هه‌رات له ئه‌فغانستان، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌شكه‌نجه و ئازاری په‌نابه‌رانی ئه‌فغان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین ویدیۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی په‌نابه‌رانی ئه‌فغان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان له شاری هه‌رات هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی و درگا و په‌نجه‌ری ئه‌و كونسولگه‌رییه‌یان شكاند و ئاوریان تێبه‌ردا،كاتێك خۆپێشانده‌ران هه‌وڵیان دا بچنه ناو كۆنسوولخانه‌كه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی تالیبانه‌وه ڕێگرییان لێكرا.