ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، خاوه‌ن مینی بووسه‌كانی چابه‌هار له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی و جه‌ریمه‌ی چه‌ند سه‌د ملیۆنی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری چابه‌هار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لایه‌ن شیركه‌تی نه‌وت نیشان داوه و ڕایانگه‌یاند: له شاری تاران به‌دواداچوونیان بۆ كێشه‌كانیان كردووه و مۆڵه‌تیان له ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵام شیركه‌تی نه‌وتی چابه‌هار بایه‌خ به بڕیاری به‌رپرسانی تاران نادات و خاوه‌ن مینی بووسه‌كانی ڕاده‌ستی دادگا كردووه و جه‌ریمه‌ی چه‌ند سه‌د ملیۆنی به‌سه‌ر ژماره‌یێكیان دا سه‌پاوه.