ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌شێك له خاوه‌ن ماڵانی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهری شاری جوانڕۆ دژی گه‌نده‌ڵی و ته‌واونه‌بوونی پرۆژه‌كه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وه‌ته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه، حاڵى مەسکەنى مێهرى “مەولەوى” جوانڕۆ خراپە و بەرپرسە گەندەڵ و دزەکانی كۆماری ئیسلامی تەنیا پارە لە خەڵک وه‌رده‌گرن و زۆربه‌ی ماڵه‌كان یان ته‌واو نه‌بوون یان به نێوه‌چڵی به‌جێماون، ئه‌وه له حالێكدایه كه كرێ خانوو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك توانای په‌رداختی كرێ خانوویان نییه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێكی به ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هۆی هه‌ژاری و بێ ماڵیه‌وه ڕووی له كه‌لاوه‌كانی ئه‌و شاره كردووه و كه‌ل وپه‌لی ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م خێوه‌تێكدا كه هه‌ڵیداوه بۆ فرۆش داناوه.