ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م جیهادی كه‌شاوه‌رزی تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له ئاست گرانی خۆراكی په‌له‌وه‌ر ناڕازین و خوازیاری دابینكردنی خۆراك بۆ كێڵگه‌كان یان پێدانی ئه‌رز به نرخی گونجاو بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌یان هاوكاریان مایه‌پووچ بوون و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.