کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ ئه‌راك

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ ئه‌راك 3

خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگای مه‌ركه‌زی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌راك كۆبوونه‌وه‌ و داوایان كرد زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ناڕازیان به‌ وتنه‌وی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت نیشان داوه‌ و خوازیاری پێدانی كاره‌بای ٢٤ ساعه‌ته‌، دابینكردنی دانه‌وێڵه‌ و خۆراكی په‌له‌وه‌ر به‌ نرخی گونجاو و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.