کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م جیهادی كه‌شاوه‌رزی

ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م جیهادی كه‌شاوه‌رزی تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ ئاست گرانی خۆراكی په‌له‌وه‌ر ناڕازین و خوازیاری دابینكردنی خۆراك بۆ كێڵگه‌كان یان پێدانی ئه‌رز به‌ نرخی گونجاو بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌یان هاوكاریان مایه‌پووچ بوون و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.