ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی گوڵستان له شه‌هریار دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی پڕۆژه‌كه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كه زه‌مینه‌كانی ناوچه‌ی گوڵستان له ژێر ناوی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌ن به كڕیاران فرۆشراوه به‌ڵام شاره‌داری، شۆرای شار، ئیداره‌ی ته‌عاوه‌نی و ئیداره‌ی شارسازی ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ به‌خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه هه‌ڵ نه‌گرتووه.