ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی شارستانی زابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ده‌یان شۆفێری بارهه‌ڵگر و كامیۆنی شارستانی زابۆل له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی و شارژ نه‌كردنه‌وه‌ی كارتی سووتهمهتییهكانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی ناڕازیان، سه‌رۆكی شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌و شاره خه‌ڵكی شاری بیرجه‌نده و به شێوه‌ی نایاسایی پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن كامیۆنه‌كانی كه‌م كردووه، له حاڵێكدا هه‌ر بارهه‌ڵگر له شاری تاران مانگانه ٩ هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی ده‌گرێت. شیركه‌تی نه‌وتی زابۆڵ پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن كامیۆنه‌كانی بۆ ٢ هه‌زار لیتر كه‌م كردووه و ئێستا ئه‌و بڕه گازۆئیلهش به شۆفێران نادات.