ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاری بیجاڕ له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاری بیجاڕ به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.