ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌نی مسی سه‌رچشمه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له شاره‌كانی تاران و كرمان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌نی مسی سه‌رچشمه خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ن و ده‌ڵێن: له به‌رواری ٥ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی مس به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كرێكاران ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ڕیفاه كراوه له حاڵێكدا ته‌واوی داراییه‌كانی ئه‌و سندووقه سه‌ربه كرێكارانه و حاسڵی ده‌ستڕه‌نجی ساڵانێكه كه كاریان بۆ كردووه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی پیان وایه كه سندووقی مس له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ناو ده‌چێت و خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ناوه‌نده ڕاده‌ستی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌كرێن و مه‌زایاكانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.