ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له چه‌ند شاری ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، ساری و ڕه‌شت له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئیسفه‌هان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.