کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاره‌كانی تاران، قائیمشار و دامغان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی فولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.