ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌ته‌كانی فوولاد و مه‌عده‌ن له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌ته‌كانی فوولاد و مه‌عه‌ده‌ن له شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران و ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان له تاران هێرشیان كردۆته سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.