ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ئه‌هواز خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی خووزستان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌هره‌مه‌ندبوون له خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆڕایی، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.
