خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌ی فولاد له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد بوون.