کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و تاران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیانن.