کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیاران له ‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیاران له ‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان 1

جووتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له‌ پارێزگای خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، له‌ به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان بوون.

نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر جێگری سه‌رۆكی كشت و كاڵ و جیهادی كه‌شاوه‌رزی باسی له‌ په‌رداختی پاره‌ی گه‌نمی كڕدراو له‌ كه‌شاوه‌رزان كردبوو. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌مساڵ پێویستیان به‌ هاورده‌كردنی گه‌نم نییه‌، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ كه‌شاوه‌زرانی خووزستانی گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستی سیلۆ كردووه‌ و ده‌وڵه‌ت هێشتا پاره‌كه‌یانی په‌رداخت نه‌كردووه‌.