ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، جووتیارانی كوردستان و ئێران له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تا به‌ڵێنی دا گه‌نمی كه‌شاوه‌رزان به نرخی ١٩ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن بكڕێت و پاره‌كه‌ی له ماوه‌ی ٢٤ بۆ ٤٨ كاتژمێردا په‌رداخت بكات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه زۆربه‌ی جووتیاران ئه‌مساڵ گه‌نمیان چاند و به‌رهه‌مه‌كانیان ڕاده‌ستی سیلۆی شاره‌كان كرد. ئێستا ده‌وڵه‌ت نرخی هه‌ر كیلۆ گه‌نمی به ١٧ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن دیاری كردووه و هێشتا پاره‌كه‌ی به جووتیاران نه‌داوه.