ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، جووتیارانی شاره‌كانی كه‌رخه و هۆوه‌یزه له ئاست بێ ئاوی و وه‌شكبوونی ڕه‌ز و باخه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی لێدانی كاناڵه‌وه ئاراسته‌ی ئاوی بۆ ناوچه‌كانی دیكه گۆڕیوه و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و باخه‌كانیان وشك بووه. پێشتریش به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی خوێ له‌گه‌ڵ ئاوی به‌ندئاوی گۆتوه‌ند به‌شێك له دار خۆرماكانیان له‌ناو چووبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیانی نه‌كرد و ئێستاش هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.