ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، بێهیاران و مامانه‌كانی پارێزگای فارس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز كۆبوونه‌وه.
بێهیاران و مامانه‌كانی پارێزگای فارس ده‌ڵێن: ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌یده‌ن، ماوه‌ی ٣٠ مانگه په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناده‌ن. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان و زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون.