ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، بێوه‌زران و بێهیارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای گیلان دژ به نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بێهوه‌رزان و بێهیارانی گیلانی له‌به‌رده‌م جێگری گه‌شه‌پێدان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، جێژنانه، پاداش و كارانه بوون.