دوانزه به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی قزلحه‌ساره‌ی كه‌ره‌ج له نامه‌یه‌كی ئاواڵه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی ئه‌و به‌ندیخانه و گواستنه‌وه‌ی ١٧٠٠ به‌ندكراو نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئاماژه به نه‌بوونی ئاوی پاك و سرویسی بێهداشتی له زیندانی قزلحه‌سار و به تایه‌بت به‌ندی ٢ كراوه و سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو به‌ندكراوان هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم دراوه. به‌ندكراوانی ناڕازی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: زه‌رفیه‌تی به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار هه‌زار كه‌سه به‌ڵام ته‌نیا له واحدێكی ئه‌و زیندانه چوار واحدییه زه‌رفیه‌تی ٨ هه‌زار كه‌سیه‌كه‌ی پڕ بووه‌ته‌وه. له واحدی ٢ هه‌زار و ٦٠٠ به‌ندكراو ڕاگیراون و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان بڕیاریان داوه هه‌زار و ٧٠٠ به‌ندكراو له واحدی چواره‌وه بۆ به‌نده‌كانی دیكه بگوازنه‌وه.