ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کشتوکاڵ و پیشەسازی ئوستانی لۆڕستان له‌به‌رانبه‌ر به‌ستنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری نوێ و وەرنەگرتنی حقووق و شایسته داراییەکانیان، لە شوێنی کاریان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگ پێدراوی شۆرای باڵای كار له‌سه‌ر چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به‌رپرسانی به‌شی كشت و كاڵی لۆڕستان به به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌سته خوازیاری كاری زیاتر به‌هه‌مان حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠ بوونه و کرێکارانی ناڕازیش ڕایانگه‌یاندووه كه پێشتر داوایان کردووە به بەڕەچاوگرتنی ڕێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ سەدا ٥٧بەرز ببێتەوە، له به‌ره‌انبه‌ردا بەرپرسانی ڕژیم ڕایانگەیاندووە كه داواكاریه‌كانیان جێبەجێ ناکرێت و کێ بەم دۆخە ناڕازییە با ئیتر لێره كار نه‌كات.