ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له ئاست ئه‌زیه‌ت و ئازاری حیجابانه‌كانی نێو مێترۆ ناڕه‌زایه‌تیان دربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم و حیجاببانه‌كان له نێو مێترۆ، پارك و شوێنه گشتیه‌كانی تاران به‌شه‌ڕ هاتوون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ردار وه‌حیدی، وه‌زیری كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه حیجاببانه‌كان له‌لایه‌ن هیچ ناوه‌ندێكه‌وه مۆڵه‌تیان پپێ نه‌دراوه، به‌ڵكوو وه‌كوو هێزی به‌سیج خۆیان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی له ئاست كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن.