کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان 4

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی” دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و له‌ ئیسفه‌هان خه‌ڵك به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و ئیسفهان دژبه‌ ڕژیمی دژه‌ مرۆڤی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری ئیسفه‌هان هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان داوه‌. به‌كاتی شه‌و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد به‌ڵام هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرد.