شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێرشبه‌رێكی ئیسلامگه‌را هێرشی كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شاری دوبلین و ژن و پیاوێك و سێ منداڵی به‌سه‌ختی بریندار كرد، پاش ئه‌و هێرشه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیرله‌ند، هێرشبه‌رێكی ئیسلامگه‌را له ناوه‌ندی شاری دوبلین به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایه‌ر و ژن و پیاوێك و سێ منداڵی به‌سختی بریندار كردووه كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ڕاستگه‌راكان و نه‌یارانی كۆچبه‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئاگردانی ئۆتوبووسێك و چه‌ند ئۆتومبێل، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. به‌پێی زانیارییه‌كان، له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری دوبلین، چه‌ند هێزی پۆلیس بریندار بوون و ده‌وڵه‌ت ناچار بووه له هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه كه‌ڵك وه‌ربگرێت.