کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان

كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژارین. به‌وته‌ی كرێكاران، ده‌ ساڵ له‌وه‌به‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بۆ كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ به‌ شێوه‌ی نێوه‌چڵ جێبه‌جێ كراوه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان له‌ چاو كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆر كه‌متره‌. خاوه‌نكار پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان بباته سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-