ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، كوتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.