ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له شارستانی بێهبه‌هان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم نیشاندا.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش باسی له ١٥٠ هه‌زار كلاسی ده‌رسی بێ ئیمكانات و نه‌بوونی چه‌ند هه‌زار موعه‌لیم كردبوو. له‌و ماوه‌یه‌شدا بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له چه‌ند شاری ئێران دژبه نه‌بوونی موعه‌لیم و بیلاته‌كلیفی منداڵه‌كانیان له مه‌ده‌ره‌سه، كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕوێوه بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به دۆخی قوتابیان و ناڕوونی چاره‌نووسیان نه‌داوه.