به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ناوچه بومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌كانی پارێزگای كرماشان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به گرفته‌كانیان و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
“شەهریار حەیدەری”، ئەندامی مەجلیسی ئاخوندی لە قەسری شیرین، سەرپێڵ زەهاو و گیلانغەرب ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ٩٦ی کرماشان، زۆریه‌ک لە قوتابخانەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و لە زۆریه‌ک لە گوندەکاندا، قوتابییان لە كانێكسدا دەخوێنن. واتە دوای ٦ ساڵ لە بوومەلەرزەکە هێشتا قوتابییان ناچارن لە كانێكس و كانتینەر و لە پلەی گەرمی ژێر ١٥ بۆ پلەی ٥٠ بخوێنن. هه‌روه‌ها هیچ ئه‌منیه‌ت بۆ قوتابیان دابین نه‌كراوه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.