به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری شنۆ گۆشاری هێناوه بۆ خۆێندكاران وبنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه پاره‌ی زۆره‌ملی به مه‌دره‌سه بده‌ن و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران، هێشتا دوو مانگی بۆ كۆتایی ساڵی په‌روه‌رده‌ی خۆێندكاران ماوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه گۆشاریان بۆ منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆره‌ملی به مه‌دره‌سه بده‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی یاسا خۆێندن ئه‌بێ بێبه‌رانبه‌ر بێت كه‌چی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت خۆێندن به ته‌واوه‌تی بكاته پوڵی و ئه‌مه له توانای بنه‌ماڵه‌كان به‌ده‌ره و زۆربه‌ی منداڵه‌كانیان ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن.