کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی كرماشان له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی قوتابخانه‌كان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی كرماشان له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌ دایك و باوكی قوتابیان و بردنیان بۆ ڕێپێوانی حكوومه‌تی نیشان دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند مه‌دره‌سه‌ له‌ كرماشان به‌ڵێننامه‌یان له‌ دایك و باوكی قوتابیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وتی غه‌دیر به‌ڵام ئه‌ندامانی به‌سیجی ئامووزش و په‌روه‌رش قوتابیانیان بردووه‌ بۆ ڕێپێوانی حكوومه‌تی و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ منداڵه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵ. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ یه‌كێك له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئێران قوتابیانیان ناچار به‌ ماچ كردنی وێنه‌ی خامنه‌یی كردووه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی ئه‌و ڕووداوه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌كانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

-

پشتڕاستكرانه‌وی حوكمی زیندانی “ئازاد خانچه‌زه‌ر” چالاكی كرێكاری مه‌ریوان

-

به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆش

-

پیلانی توركیا بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیای باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌ی ئابادان

-