بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی “ئۆتیسم” له پارێزگای ورمێ ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له ئاست گرانی ده‌رمان و نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری پزیشكی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی خراپی ئابووری بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی بێهزیستی ڕژیم، له پارێزگای ورمێ ٤٥٨ تووشبووی نه‌خۆشی “ئۆتیسم” هه‌یه كه به هۆی لابردنی ئه‌رزی ته‌رجیحی له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم و گرانی ده‌رمان، بنه‌ماڵه‌كانیان گۆشارێكی زۆریان له‌سه‌ره و زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان به هۆی گرانی ده‌رمان چوونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاری و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.