به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی نه‌خۆشی “ام.اس.یودی” بوون له ده‌ست نه‌بوونی شیری وشكی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشینه ده‌ناڵن.
به‌وته‌ی دایكی یه‌كێك له تووشبووان، شیری تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی “ام.اس.یودی”یان هه‌یه له بازاڕدا ده‌ست ناكه‌وێت و منداڵاكانیان به‌هۆی بێ هێزی تووشی شۆك و له‌رزۆكی ده‌بن. نه‌بوونی شیری وشك له ده‌رمانخانه‌كان كێشه‌ی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كان ساز كردووه و ده‌ڵێن: ته‌نیا له بازاڕی ڕه‌ش دا ئه‌و شیره ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌ویش به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌یفرۆشن و بنه‌ماڵه‌كان ناتوانن هه‌زینه‌كانی دابین بكه‌ن.