بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی توشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانی وه‌كوو(اس.ام.ای) به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت خوازیاری دابینكردنی ده‌رمان بۆ ئازیزانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی بێهداشت و ده‌رمان له ئێران بوون.