کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی بازه‌رگانان له‌ئاست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی سنووری په‌رویزخان

بەشێك لەبازرگانانی دەروازەی سنووری پەروێزخان لە ئو‌ستانی كرماشان، له‌ئاست شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ گله‌ییان هه‌یه‌ و ده‌ڵێن: سه‌ردانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ به‌مبه‌ستی چاكسازی نییه‌،به‌ڵكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ و ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازه‌رگانان نییه‌.

یه‌كێك له‌ بازه‌رگانان ده‌ڵێت، “دۆخی سنووری “پەروێزخان” رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت. بۆ هەر بارهەڵگرێک 200 هەزار تمەن گۆمرۆكمان لێوەردەگرن و کەس نازانێ لە کوێ خەرج دەکرێ، هه‌روه‌ها کۆمپانیایەکی حكوومی هاتووە و بۆ هەر بارهەڵگرێک 70 هەزار تمەنمان لێوەردەگرێت و بەڵگەیەکم پێدەدات کە تەنیا 500 مەتر پشتی پێ دەبەسترێت. بە گوتەی بارزگانان کێشەکان تەنیا تەکنیکی نین، بەڵکو گلەییان لە بەرپرسان هەیە و دەڵێن لەڕووی سیاسییەوە نەیانتوانیوە بوار بۆ هەناردە بڕەخسێنن و دیپلۆماسییەکی راستەقینەی ئابووریمان لەگەڵ عێراقدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له‌ شاری كرماشان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری پیرانشار

komalah

برینداربوونی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری مهاباد له‌ هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداراندا

komalah

حه‌وته‌مین ڕۆژی توپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 11 هاووڵاتی له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah