به پێی زانیارییه‌كان، بازه‌رگانانی كوردستان له ئاست ناڕوونی ده ساڵه‌ی پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی ئازای بانه و مه‌ریوان ناڕازین و ده‌ڵێن: سوودی سنووره‌كان ده‌ڕواته گیرفانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت.
به وته‌ی ناڕازیان، پشكی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و بازارچه مه‌رزیه بۆ بازه‌رگانان، كۆڵبه‌ران و دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان، ٥٤٠ ملیۆن دۆڵاره به‌ڵام مافیاكانی نێو ده‌سه‌ڵات ڕێگه ناده‌ن ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت. به وته‌ی بازه‌رگانانی ناڕازی، مامه‌ڵه‌ی ئازاد له سنووره‌كان هه‌م به قازانجی ده‌وڵه‌ته و هه‌م به قازانجی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری، كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا دێنێت.