ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی سامانه سرووشتیه‌كانی ئوستانی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست نه‌كردنی زه‌ویه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ٢٠ ساڵ له‌وه‌پێش به په‌رداخت كردنی بره پاره‌یه‌ك ئه‌و زه‌ویانه‌یان كڕیوه به‌ڵام ڕێكخراوی عومران و شارسازی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئێستا داوای پاره‌یه‌كی زۆرتر و به نرخی ئه‌مڕۆ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و ته‌عاوه‌نیه‌وه قبووڵ نه‌كراوه و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی سامانه سرووشتیه‌كانی شیراز كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه