ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، ئاژه‌ڵدارانی كۆمه‌ڵی “دامگوسته‌ر” له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخاندنی نایاسایی ئاژه‌ڵدارییه‌كان و به‌ربه‌ست دانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی و گۆشت، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی “بازڕه‌سی كولی كیشوه‌ر” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌خشداری فه‌شافوویه و جیهادی كه‌شاوه‌رزی شارستانی ڕه‌ی و پارێزگای تاران له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاژه‌ڵدارییه‌كانی دارای مۆڵه‌تی دامه‌رزان له‌لایه‌ن جیهادی كه‌شاوه‌رزی و په‌روانه‌ی سازكردن له‌لایه‌ن به‌خشداری فه‌شافوویه‌یان ڕووخاندووه و زیانێكی قورسیان به ئاژه‌ڵدارانی كۆمه‌ڵی “دامگوسته‌ر” گه‌یاندووه.