ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌ی فه‌شافوویه‌ی سه‌ر به شارستانی “شاری ڕه‌ی” له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخانی ئاژه‌ڵدارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌خشداری ناوچه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ته‌واوی ئاژه‌ڵدارییه‌كانی ناوچه‌كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و هیچ یه‌كیان به‌شێوه‌ی نایاسایی بینایان ساز نه‌كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌خشداری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستی كردووه به ڕووخانی ئاژه‌ڵدارییه‌كان و كاتێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین هه‌ڕشه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتمان لێده‌كه‌ن.