به پێی هه‌واڵێك كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵدارانی ئۆستانی ئیلام له ئاست گرانی پێداویستیه‌كانی ئاژه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به هۆی وشكه‌ساڵی و گرانی خۆراكی دام، ئاژه‌ڵه‌كانیان مردار ده‌بنه‌وه و زه‌ره و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازییان، وشكه‌ساڵی بووه‌ته هۆی وشكبوونی ده‌شته‌كان و كه‌شاوه‌رزانیش ناتوانن وێنجه و شه‌وه‌ر به‌رهه‌م بێنن، نرخی “پێداویستیه‌كانی ئاژه‌ڵ به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاژه‌ڵداران توانای كڕینیان نییه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێك به كێشه و گرفتی كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران ناده‌ن هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناچارن ئاژه‌ڵه‌كانیان به نرخێكی كه‌م به وڵاتی عێراق بفرۆشن یان به هۆی بێ خۆراكی بیانكۆژنه‌وه.