کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زاه‌تی هاووڵاتییان له‌ ئاست ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاركینگێكی میاندووئاو

ناڕه‌زاه‌تی هاووڵاتییان له‌ ئاست ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاركینگێكی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاركینگێكی شاری میاندووئاو، چه‌ندین ئۆتۆمبێل به‌ ته‌واوه‌تی سووتان و ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌ هۆی دزه‌كردنی به‌نزین بووه‌ و به‌رز‌ی پله‌ی گرما و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئاگركوژاندنه‌وه‌ بۆته‌ هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ و چه‌ندین ئۆتۆمبێل به‌ ته‌واوه‌تی سووتاون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌. خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان پاش ڕووداوه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان له‌ لایه‌ن بیمه‌وه‌ بوون.