کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕزایه‌تی دانیشتووانی بیجاڕ له‌ ئاست كه‌می ڕۆنی ماتۆڕی ماشێن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی شاری بیجاڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و كه‌م بوونی ڕۆنی ماتۆڕ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییان بوون.

یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت: قه‌د نه‌بووه‌ ڕۆنی ماتۆڕی ماشین سنووردار بكرێت له‌ حاڵێكدا ئێران یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت و پترۆشیمیه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، گران كردن و كه‌می ڕۆنی ماتۆڕی ئۆتۆمبێل له‌و شاره‌ هه‌زینه‌كانی ژیانیانی بردووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان.